چوار لەو گرووپە چەکدارانەی کە لە عێراق لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە ٤٧ کورسییان بەدەستھێناوە
Arbil
ھەولێر ــ AA
لە کۆی شەش گرووپی چەکداری سەربە حەشدی شەعبی لە عێراق کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، چوار گرووپیان لە ھەلبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٤٧ کورسییان بەدەستھێناوە.
ھەریەک لە بزووتنەوەی "سادیقون" سەربە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی و بزووتنەوەی "حقوق" سەربە حزبوڵڵای عێراق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەمیداوی و بزووتنەوەی "مونتەسیرون" سەربە کەتائیبی سەید شوھەدا بەسەرۆکایەتی ئەبو ئالا وەلائی و بزووتنەوەی "خەدەمات" سەربە کەتائیبی ئیمام عەلی بە سەرۆکایەتی شبل زەیدی و بزووتنەوەی "بابلیۆن" بەسەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە ٤٧ کورسیان بەدەستھێناوە، بەڵام ناتوانن بەشداری لە حکوومەتی داھاتوودا بکەن.
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێڕاق ئەنجام درا.
دوێنێ چوارشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، ڕاگەیاند.
بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن، ھەریەک لە بزووتنەوەی "سادیقون" سەربە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی و بزووتنەوەی "حقوق" سەربە حزبوڵڵای عێراق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەمیداوی و بزووتنەوەی "مونتەسیرون" سەربە کەتائیبی سەید شوھەدا بەسەرۆکایەتی ئەبو ئالا وەلائی و بزووتنەوەی "خەدەمات" سەربە کەتائیبی ئیمام عەلی بە سەرۆکایەتی شبل زەیدی و بزووتنەوەی "بابلیۆن" بەسەرۆکایەتی ڕەیان کلدانی کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە ٤٧ کورسیان بەدەستھێناوە.
لەو ٤٧ کورسییەی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٧یان سادیقون بەدەستھێناوە و ھەشت کورسیی بزووتنەوەی خەدەمات بەدەستیھێناوە و شەش کورسی بزووتنەوەی حقوق بەدەستیھێناوە و چوار کورسی بزووتنەوەی مونتەسیرون بەدەستیھێناوە و دوو کورسییەکەی دیکە کە کورسی پێکھاتەی مەسیحین، بزووتنەوەی بابلیۆن بەدەستھێناوە.
بەڵام بزووتنەوەی نوجەباش کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە باڵی سیاسی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا تۆمار نەکردبوو و تا ئێستا دەرنەکەوتووە کە دەنگی بە کام لایەن یان بەربژێر داوە.
ھەورەھا تا ئێستا دیار نییە "بزووتنەوەی سدق و عەتا"باڵی سیاسی، بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای ئەوفیا کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە چەند کورسی بەدەستھێناوە.
- باڵە سیاسییەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەی حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە ناتوانن لە حکوومەتی داھاتوودا بەشداری بکەن
لە ماوەکانی ڕابردوودا، عەسائیبی ئەھلی حەق، کەتائیبی سەید شوھەدا، کەتائیبی ئیمام عەلی، ئەنساروڵڵا ئەوفیا، بزووتنەوەی نوجەبا و بزووتنەوەی بابلیۆن لەلایەن ئەمریکاوە خرانە لیستی تیرۆرەوە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، ئەو گروویە چەکدارانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، بەشداریی لە حکوومەتی داھاتووی عێراقدا، ناکەن.
پێشتریش شڕۆڤەکاری سیاسی، خالید دەبوونی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاندبوو، ئەو گرووپە چەکدارانەی سەربە حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونە تەلیستی تیرۆرەوە لە حکوومەتی داھاتوو بەشداربن، ئەوا پڕۆسەی سیاسی لە عێڕاق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێداناندرێت و ڕەوایەتی نابێت.
