Fahrettin İbrahim
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
هه‌ولێر - AA
له رێوڕه‌سمێكدا رێز له قوربانیدانی بارزانییه جینۆسایدكراوه‌كان كرا.
بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە بارزان ڕێوڕه‌سمێك بۆ ٣٦ەمین ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕه‌سمه‌دا کە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێواز فایه‌ق، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانتارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆنسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئامادە بوون.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه دانانی تاجه‌گوڵێنه له‌سه‌ر گلكۆی شه‌هیدان بوو و دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
نێچیرڤان بارزانی له وتاره‌كه‌یدا داوای كرد، حكوومەتی فیدراڵیی عێراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان و زیانلێكەوتووانی كوردستان بكاتەوە و ئاماژەی بە بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە ساڵی ٢٠١١ کە تیایدا ئەنفالی بارزانییانی بە جینۆساید ناسندراوه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "تا ئێستا تەنیا ڕوفاتی (2672) شەهید، لەو (182) هەزار ئەنفالكراوە گەڕێندراونەتەوە كوردستان. لە (8) هەزار بارزانیش تەنیا ڕوفاتى (596) شەهید هێنراونەتەوە بارزان و لێرە لە خاكی پیرۆزی كوردستان نێژراون. دۆزینەوەی هەر گۆڕێكی بەكۆمەڵ، دۆزینەوە و هێنانەوەی هەر ڕوفاتێك، هەموو گەلی كوردستان دەخاتە ماتەمینەوە، چونكە شێوەی گرتن و ئەنفال و شەهیدكردنی خەڵكی كوردستان زۆر كەم وێنەیە لە مێژووی هاوچەرخی جیهاندا".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا رایگه‌یاند، لەگەڵ یادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا، یادی ئەنفالكراوانی گەرمیان، بادینان، شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بالیسان، شێخ وەسانان و بێسەروشوێنكردنی كوردانی فەیلی و هەروەها یادی قوربانیانی كۆمەڵكوژيی شنگالی بەرز نرخاند و سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ئەو دایکە میهرەبان و جوامێرانە نارد کە دواى ئەنفالەکان هەر لە گەرمیانەوە تا بارزان و بادینان، ئەرکى سەختى ژیاندن و پەروەردە و گەورەکردنى منداڵانیان لە ئەستۆ گرت.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە دەبێ بەپێی دەستوور و بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق و ڕووپێوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕابردوودا، حكوومەتی فیدراڵی قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان و زیانلێكەوتووانی كوردستان بكاتەوە.
