Hemn Baban
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
هه‌ولێر - AA
له ساڵی 1983 حكوومه‌تی به‌عس له دژی بارزانییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد و له ئه‌نجامدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، هه‌شت هه‌زار بارزانی بێ سه‌روشوێن كرد.
ئه‌مڕۆ 36 ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌وێ ده‌می عێراق كه حزبی به‌عس به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حوسێن به‌ڕێوه‌ی ده‌برد تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م شاڵاوه یه‌كێكه له دڕندانه‌ترین شاڵاوه‌كانی جینۆسایدكردنی كورد كه تیایدا هه‌شت هه‌زار بارزانی بوونه قوربانی.
ده‌ڤه‌ری بارزان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كى شاخاوییه‌وه له نێوان وڵاتانی عێراق، ئێران و توركیا و ناوچه‌كه به‌یه‌كێك له ناوچه زیان لێكهوتووهكانی كوردستان له سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی كوردستان داده‌نرێت كه چه‌ندین جار به فڕۆكه بۆمباران كراوه و هێرشی سه‌ربازیی بۆ كراوه و خه‌ڵكه‌كه‌شی جینۆساید كراون.
نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری بواری ئه‌نفال و جینۆساید و نووسه‌ری كتێبی "جینۆسایدكردنی كوردستان"، تاها سلێمان له كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت "خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بارزان چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی له‌ناوبردن و راگواستن بوونه‌ته‌وه و جۆره‌ها تاوانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه".
بارزانییه‌كان به‌درێژایی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق رووبه‌ڕووی زۆر نه‌هامه‌تی بوونه‌ته‌وه و له نێوان له ساڵانی 1945 بۆ 1960 ناوچه‌كه كه‌وته به‌رده‌م په‌لامارو شاڵاوى دڕندانه‌ى فه‌رمانڕه‌وایانى عێراق.
له ساڵی 1960 بۆ 1974جارێكی دیكه ناوچه‌ی بارزان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی به هۆی هێرشی سه‌ر ناوچه‌كه و دانیشتوانه‌كه‌ی و راگواستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواجار له ساڵانی 1975 بۆ 1991 كه به سه‌خترین قۆناغى "راگواستن، كۆچپێكردنى زۆره‌ملێ، جینۆساید" ئه‌ژمار ده‌كرێت بارزانییه‌كان كه‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی هێرشه‌كانی به‌عسییه‌كان و ئاواره بوون و جینۆسایدیشان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجامدراوه.
تاها سلێمان له كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێت "له ساڵى 1975 دانیشتوانى "نزار و به‌رۆژ" بۆ خوارووى عێراق دوورخرانه‌وه و فڕێدرانه سنوورى پارێزگاى دیوانییه و له ساڵى 1978 به‌هه‌مان شێوه دانیشتوانى ناوچه‌كانى "مزوورى، شێروانى و گه‌ردى" بۆ ئۆردوگاكانى "به‌حركه، دیانا و هه‌ریر" له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر گوێزرانه‌وه. له شاڵاوێكى تر له ساڵى 1982 دانیشتوانى "شێروان مه‌زن"یان بۆ ئۆردگاى زۆره‌ملێى "سێبیران" گواسته‌وه".
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له ساڵى 1983 شاڵاوى جینۆسایدی بارزانییه‌كان به‌چڕی و كرده‌یی ده‌ستیپێكرد و به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامدرا و سه‌رئه‌نجام شوێن بزركردن و كوشتنی هه‌شت هه‌زار بارزانیی لێ كه‌وته‌وه.
قۆناغه‌كانی جینۆسایدی بارزانییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه:
قۆناغى یه‌كه‌م: له 29، 30ی ته‌مووزی ساڵی 1983 كه به ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و پیاوه دیاره‌كانی بارزانییه‌كان ده‌ستیپێكرد.
قۆناغى دووه‌م: له 31ی ته‌مووزی ساڵی 1983 به كۆمهڵگرتنی ژماره‌یه‌ك له پیاوانی بارزانییه‌كان.
قۆناغى سێیه‌م: له 10ی ئابی ساڵی 1983 گرتنی به‌كۆمه‌ڵی پیاو و كوڕانی بارزانییه‌كان له ئۆردوگا زۆرهملێیهكانى "هه‌ریر، به‌حركه و دیانا".
قۆناغى چواره‌م: راوه‌دوونان و بهكۆمهڵگرتنى ئه‌و بارزانییانه بوو كه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بوبێت له شاڵاوه‌كانى گرتن رزگارییان ببوو.
ئه‌نجامی ئه‌م قۆناغه‌ش ئه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه كه هه‌شت هه‌زار كوڕ و پیاو و منداڵ لە ره‌گه‌زی نێری بارزانییه‌كان له لایه‌ن حزبی به‌عس كه ئه‌و كات حوكمڕانی عێراق بوو، جینۆسایدكران.