وەزیری پێشمەرگە: "پرۆسەی بەعەرەبکردن لە ناوچە کێشەلەسەرەکان قبوڵکراو نییە و رەتیدەکەینەوە"
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازیی لە بەرپرسی کاروباری سیاسیی بۆ ناوچە ناکۆکان لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر، تۆم ھاید، و شاندێکی یاوەری کردووه.
Arbil
هەولێر - AA
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل رایگهیاند: "عهقڵییهتی شۆڤێنیی ھەندێک کەس و لایەن وایکردووە، پڕۆسەی بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەشێوەیەکی مەترسیدار دەستیپێکردووە و، ئەمەشمان گەیاندووەتە بەرپرسانی سوپای عێراقی لەو ناوچانە، کە رێگربن و رێگە نەدەن کارو کردەوەی لەجۆرە بەردەوام بێت".
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازیی لە بەرپرسی کاروباری سیاسیی بۆ ناوچە ناکۆکان لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر، تۆم ھاید، و شاندێکی یاوەری کردووه.
بە گوێرەی راگهیهنراوی كۆبوونهوهكه، بەرپرسی کاروباری سیاسیی لە کونسوڵخانەی بەریتانیا، ئاماژەی بەوەکردووە، لە خراپی دۆخی کوردنیشینانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ئاگادارن و دەیانەوێت رۆڵی خۆیان ببینن لە ھێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئارامی و پێکەوەژیانی گەلان لەو ناوچانەدا.
وهزیری پێشمهرگه لهمیانی كۆبوونهوهكهدا رایگهیاندووه: "عهقڵییهتی شۆڤێنیی ھەندێک کەس و لایەن وایکردووە، پڕۆسەی بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەشێوەیەکی مەترسیدار دەستیپێکردووە و، ئەمەشمان گەیاندووەتە بەرپرسانی سوپای عێراقی لەو ناوچانە، کە رێگربن و رێگە نەدەن کارو کردەوەی لەجۆرە بەردەوام بێت".
ههر لە راگهیهنراوهكهدا ئاماژە بەوە دراوە، شۆڕش ئیسماعیل روونیکردووەتەوە: "گەلی کوردستان و حکوومەتی ھەرێم ھەمیشە پارێزەری بنەماکانی ئاشتی و پێکەوەژیانی نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکان بووە، لەماوەی رابردووشدا بەھۆی بوونی ھێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە رێگە لەو عهقڵییهته گیراوە و، تەواوی پێکھاتەکان بە کورد، عەرەب، تورکمان و مەسیحیەکان و تەواوی نەتەوەکان پارێزراوبوون، جگە لە سەلامەتی ئاسایشی و سەقامگیری ئەو ناوچانە".
راشیگهیاندووه: "بەپێی دەستووری عیراقی، نابێ و ناکرێ سوپای نوێی عیراقی لایەنداری و دەستوەردان لەم پرسەدا بکات".
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە داوایکردووە، وەک بەریتانیا ھاوشان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ رۆڵی خۆیان بگێڕن لە راگرتنی ئەو زوڵم و ستەمەی لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکرێت، کە پەیوەندی برایەتی و پێکەوەژیانی لەمێژینەی نەتەوە و پێکھاتە جیاجیاکانی ئەو ناوچانە دەخاتە مەترسییەوە.