Zana Natık Kerem
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
وەزیری دەرەوەی کوێت، سالم عەبدوڵڵا جابر سەباح بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە وەزیری دەرەوەی کوێت، سالم عەبدوڵڵا جابر سەباح بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتەوە بەغدا.
راشیگەیاندووە کە سالم عەبدوڵڵا جابر سەباح بە گەیشتینی بۆ بەغدا، لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پێشوازیی لێ کراوە.
چاوەڕان دەکرێت وەزیری دەرەوەی کوێت، سالم عەبدوڵڵا جابر سەباح لە میانی سەردانەکەی بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی دیکەی عێراق ئەنجام بدات.