Zana Natık Kerem
07 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند کە لە هەنگاونان بە ئاراستەی پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی عێراق، بەردەوام دەبن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ بە ئامادبوونی وەزیری دەرەوەی پێشوو، محەمەد عەلی حەکیم لە رێورەسمێکدا وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن دەست بەکار بوو.
بەپێی راگەیەندراوەکە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن لە میانی رێورەسمەکەدا گوتی: "لە چوارچێوەی حکوومەتدا لە هەنگاونان بە ئاراستەی پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی عێراق و خواستی گەلەکەمان، بەردەوام دەبین".
دوێنێ شەممە لە دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بە زۆرینەی دەنگ، متمانە بەخشرا بە هەریەك لە فوئاد حسێن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، ئیحسان عەبدولجەبار بۆ پۆستی وەزیری نەوت، محەمەد كەریم جاسم ساڵح بۆ پۆستی وەزیری كشتوكاڵ، سالار عەبدولستار بۆ پۆستی وەزیری داد، عەلا ئەحمەد حەسەن بۆ پۆستی وەزیری بازرگانی، حەسەن نازم بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری و ئیڤان فائق بۆ پۆستی وەزیری كۆچ و كۆچبەران.