26 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ تاران لەگەڵ هاوتا ئێرانييەكەی، محەمەد جەواد زەریف كۆبوویەوە.
ئاژانسی فەرمی هەواڵیی عێراق بڵاوی كردەوە كە فوئاد حوسێن لە تاران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف كۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا سەبارەت بەو پرسانەی كە جێگەی بایەخ و گرنگی هاوبەشی هەردوو وڵات بوون گفتوگۆیان كردووە.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەسەردانێك گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.
فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەكەی بۆ تاران كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، چۆنییەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەكات.
ئەمە یەكەم سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراقە وەک سەرۆکی شاندێکی دیپلۆماسی کە دوای دەستبەكاربوونی وەك وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران ئەنجامی بدات.
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن هەفتەی رابردوو سەردانی ئەورووپای كردبوو كە لە میانیدا بە جیا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەلجیكا كۆبوویەوە.