Zana Natık Kerem
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند كە حكوومەتی عێراق زنجیرەیەك رێوشوێنی ئەمنی، هونەری و کردەیی بە ئامانجی دۆزینەوەی ژینگەیەكی گونجاو بۆ كاری سەرجەم نێردەكانی دیپلۆماتی لە بەغدا گرتووەتەبەر.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، ستفین هیكی كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە لە دیدارەكەدا سەبارەت بەو سەردانەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی كە چاوەڕوان دەكرێت بەم زووانە بۆ بەریتانیا ئەنجامی بدات، گفتوگۆكراوە.
باس لەوەشكراوە كە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاندووە، حكوومەتی عێراق زنجیرەیەك رێوشوێنی ئەمنی، هونەری و کردەیی بە ئامانجی دۆزینەوەی ژینگەیەكی گونجاو بۆ كاری سەرجەم نێردەكانی دیپلۆماتی لە بەغدا گرتووەتەبەر.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە كە پێشهاتەكانی رەوشی ناوچەكە و جیهان لەگەڵ ئەو پرسانەی كە جێگەی بایەخ و هاوبەشی هەردوو وڵات بوون تاوتوێكراون.