Mahmut Atanur
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
جاکارتا-AA
دەریاچەی گڕکانی کاواهـ پوتیهـ "Kawah Putih" کە دەکەوێتە ویلایەتی جاڤا ناوەڕاستی ئیندۆنێزیا لە سەدەی ١٢دا، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی پاتوها بۆ جاری دووەم، دروستبووە.
دەریاچەی گڕکانی کاواهـ پوتیهـ دوو هەزار و ٤٣٤ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و بەهۆی خەرمانەی رەنگی سەوز، سپی و شینەوە سەرنجی گەشتیارە ناوخۆیی و بیانییەکانی راکێشاوە و کەسانێکی زۆر بۆ گرتنی وێنەی یادگاری سەردانی دەریاچە گڕکانیەکە دەکەن.
بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆری گۆگرد لەسەر رووی دەریاچەکە، گەشتیارەکان تەنها رێگایان پێدەدرێت ١٥ خولەک لە کەنارەکە بمێننەوە، زۆری گۆگرد دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەناسەسواری.

