Mahmut Atanur
12 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2021
جاکارتا - AA
سندوقە ڕەشەکەی ئەو فڕۆکە ئیندۆنیزییە دۆزرایەوە کە ماوەیەکی کەم دوای دەستپێکی گەشتەکەی کەوتبووەخوارەوە.
بەرپرسانی ئاژانسی فریاگوزاری ئیندۆنیزیا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە سندوقە رەشەکەی فڕۆکەکەیان لە دەریا دەرهێناوە و دەیبەنە ناوەندی قەیرانەکان بۆ لێکۆڵینەوە.
تا ئێستا بەرپرسانی ئیندۆنیزیا هیچ روونکردنەوەیەکیان لە بارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەخستوەتەڕوو و تەنها ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لێکۆڵینەوە لە سندوقە رەشەکە دەتوانێت هۆکارەکە دەربخات.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە نۆی کانوونی دووەمدا وەزیری گەیاندنی ئیندۆنیزیا، بودی کاریا سومادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، فڕۆکەکە تەنها پێنج خولەک دوای دەستپێکی گەشتەکەی لە نێوان دوورگەی لانکانگ و لاکی لە باکووری جاکارتا کەوتووەتە خوارەوە و لە ناویدا ١٢ کارمەند و ٥٠ سەرنشین هەبوون.