Dildar Baykan
12 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ لە بارەى هەڵكوتانەسەر كۆنگرێس لەمیانی هەفتەى رابردوودا، رایگهیاند: "من توندوتيژيم ناوێت، هيچ کات نەمويستووە" هاوكات پێواژووی لەسەركارلادانيشى بە "بەردەوامى راوی جادوگەریى" ناوبرد.
دۆناڵد ترەمپ بەرلە سەردانەكەى بۆ ويلايەتى تێكساس، پێش ئەوەى لە كۆشكى سپى دەربچێت وەڵامى رۆژنامەنووسانى دايەوە.
ترەمپ كە بۆ يەكەمجار لە دواى هەڵكوتانەسەر كۆنگرێس لەبەردەم میدیاكاندا دەركەوت، سەبارەت بەو رووداوە رایگهیاند: "من توندوتيژيم ناوێت، هيچ کات نەمويستووە".
لەبارەى پێواژووی لەسەركارلادانى، سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند: "لەسەركارلادان، بەردەوامى گەورەترين راوی جادوگەرييە لە مێژووى سياسيماندا. بە دڵنياييەوە زۆر بێمانایه. ئەم پرسی لەسەركارلادانە رێگە بۆ تووڕەبوونێكى گەورە دەكاتەوە".
دۆناڵد ترەمپ، هەوڵەكانى سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەران نانسى پێلۆسی و سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا، چهک شومەر بۆ لەسەركارلادانى بە "ترسناك" ناوبرد.