Mehmet Tosun
12 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "دەبێت رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە رکابەریەک دەربهێنین و بیکەینە حەوزێکی هاریکاریی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانمان بکات".
ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ئه‌نقه‌ره، له كۆشكی چانكایا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌بێت رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە رکابەریەک دەربهێنن و بیکەنە حەوزێکی هاریکاریی کە خزمەت بە بەرژەوەندیە درێژخایەنەکانیان بکات، گوتی: "تانە لەو هەوڵانە دەدەین کە لەسەر نەخشە ماکسیمالیستی کە هیچ رەوایەتییەکیان نییە وڵاتەکەمان لە بەندەرەکانیدا بەند بکەن".
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی قوبرسیش سه‌ركۆماری توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لە سەردەمی رابردوودا یەکێتیی ئەورووپا هیج پەیوەندییەکی لەگەڵ لایەنی تورکی قوبرس‌دا نەبووە، گوتی: "یەکێتیی ئەورووپا چۆن دەتوانێت دەورێکی ئاسانکاری هەبێت لە چارەسەری بابەتی قوبرس‌دا. لەبری دووبارە و دووبارە قسە کردن لەسەر مۆدێلە شکستخواردووەکان لە قوبرس، پێویستە مشت‌ومڕ لەسەر جێگرەوە نوێ و راستەقینەکان بکەین. ئیدی ئەوە روونبووەتەوە کە هەر رێکەوتنێک تورکیا و کۆماری تورکی قوبڕسی باکوور-ی تیادا نەبێت ئەنجامێکی ئاشتییانەی نابێت".
ئەردۆغان به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دەتوانن ساڵی ٢٠٢١ بکەنە ساڵی سەرکەوتنی پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا، گوتی: "بەخۆحەشاردان لەپشت پاساوی خۆڕاگری یەکگرتووەوە، رۆژەڤی یەکێتی نێوان تورکیا- یەکێتی ئەورووپا بەلاڕێدابرا. ئەم هەڵوێستە لە لایەکەوە پەیوەندییە دێرینەکانمانی بەرتەسک دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە بانگەشەکانی یەکگرتوویی ناوچەکە و بوونە هێزی نێودەوڵەتی لاواز دەکات. (لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا) وەک وڵات ئامادەی پێکهێنانی رۆژەڤی ئەرێنین لە دیدی درێژخایەن و دووبارە پەیوەندییەکانمان بخەینەوە سەر سکەی خۆی. ئەو قەیرانەی بەهۆی برێکسیت لە زیادبووندایە تەنها بە بوونە ئەندامی تورکیا لە خێزانی یەکێتی ئەورووپا چارەسەر دەبێت. وەک چۆن قۆناغی ئەندامێتیی وڵاتەکەمان کە ٦٠ ساڵە هەیە بۆ ئێمە بژاردەیەکی ستراتیجیە، پەسەندکردنی ئەندامێتیی تەواوی وڵاتەکەشمان لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە لە رووی داهاتووی یەکێتییەکەوە دەبێتە بژاردەیەکی ئۆنتۆلۆجی".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دژایه‌تیكردنی ئیسلام جگه له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن موسڵمان له ئه‌ورووپا، هه‌روه‌ها ده‌شبێته خاڵێك ره‌ش بۆ به‌هاكانی ئه‌ورووپا.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ئێمە هیچ وڵاتێکی ناتۆ-مان تەنها جێنەهێشتووە باشە بۆچی وڵاتانی دیکەی ناتۆ ئێمە تەنها جێدەهێڵن".