Zana Natık Kerem
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
وەزیری گواستنەوەی عێراق، ناسر حوسێن بەندەر شبلی رایگەیاند كە لە سبەی دووشەممەوە گەشتی ئاسمانیی نێوان عێراق و ئێران دەست پێ دەكاتەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە ناسر حوسێن بەندەر شیبلی ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی ئێران گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەکانی بەغدا و نەجەف بۆ تاران و مەشهەد لە 25ی مانگی ئەیلوولی رابردوو تا هەشتی ئەم مانگە هەڵپەسێردرابوو لە سبەی دووشەممەوە دەست پێ دەكاتەوە.
وەزیری گواستنەوەی عێراق باسی لەوەشكردووە كە لە میانی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەكان لەنێوان عێراق و ئێران، دەبێت گەشتیاران پابەندبن بە رێنمایەكانی تایبەت بە خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ نوێ (COVID-19).