Zana Natık Kerem
07 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد رایگەیاند کە فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بۆ پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپا راسپێردراوە.
جومعە عناد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بۆ پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپا راسپێردراوە.
پێشتر عوسمان غانمی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بوو کە ئێستا وەزیری ناوخۆ-یە.
وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد ئاماژەی بەوەیش داوە کە فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەریش بۆ پۆستی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان راسپێردراوە و جەختی لەوەیش کردووەتەوە، ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە پۆستە سەربازییە باڵاکاندا کراون، ئەمڕۆ یان سبەی لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە رادەگەیەندرێت.
ئەمەیش لە کاتێکدایە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی فەرمانێکی دەرکردووە کە تیایدا لیوا روکن قاسم محەمەدی، بۆ پۆستی فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی راسپارد.