Sarmand Hameed
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەدات.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە ئامادەکارییان کردووە بۆ پێشهاتی کارەساتی کۆرۆنا لە رێگای زیادکردنی بەپەلەی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە کە خۆیان بپارێزن و دوور بن لە بەریەککەوتن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی داوە لەوەی شەپۆڵی ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خێرا دەگوازرێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٢٨٦ هەزار و ٢١٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٢٠٣ هەزار و ٥٩٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٥٨٠ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٨٦ هەزار و ٢٣٨ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١٢ هەزار و ٧٧٢ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.