Zana Natık Kerem
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
ئاگر لە بنکەی ئاسمانیی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق کەوتووە کە تا ئێستا ھۆکارەکەی نەزاندراوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە بنکەی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار کەوتووەتەوە کە تا ئێستا ھۆکارەکەی نازاندرێت.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە بەھۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە، بەشی مانەوەی کارمەندان لەگەڵ ژمارەیەک کەرەڤانە سووتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
باسیان لەوەشکردووە کە لەئێستادا، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەیشتوونەتە بنکەکە و ھەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە، خستووەتەگەڕ.