هەرێمی کوردستان.. گیانلەدەستدانی 145 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە میانی یەک هەفتەدا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە رۆژی 18 تا رۆژی 24ی ئەیلوول زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە دهۆک بووە، و زۆرترین ژمارەی چاکبوونەوە لە هەولێر بووە، هەروەها زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە سلێمانی بووە".
Arbil
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری هەفتەیەکی تایبەت بە قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نۆی (COVID-19) بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە لە رۆژی 18 تا رۆژی 24ی ئەیلوول، 33 هەزار و 113 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە لەو ژمارەیە چوار هەزار و 749 تووشبووی نوێ تۆمار کراوە.
بەپێی ئامارەکە لە میانی ئەو هەفتەیەدا، زۆرترین ژمارەی تۆمارکراوی تووشبووی نوێ لە دهۆک بووە بە دوو هەزار و 191 تووشبوو.
هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ئەو هەفتەیەدا، 145 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە 62 کەس.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە لە میانی هەفتەیەکدا، لەسەدا 21ی تووشبووان چاکبوونەتەوە کە سێ هەزار و 411 کەس بووە و زۆرترین ژمارەی چاکبوونەوە لە هەولێر بووە بە هەزار و 448 کەس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن