Muhammed Ali Kamal
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٧٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٥٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٧٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٨١٤ لە هەولێر، ٤٠٧ لە سلێمانی، ٦٢٩ لە دهۆک، ٢٥ لە هەڵەبجە و ١٩٢ لە گەرمیان، ١٠١ له راپهڕین بووه، دەرەنجام ٢٥٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر ١٢٤ تووشبوو و چوار گیانلهدهستدان
- پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ٥٨ تووشبوو و چوار گیانلەدەستدان
ئیدارەی گەرمیان ٣٤ تووشبوو و دوو گیانلهدهستدان
ئیدارهی راپهڕین ١٣ تووشبوو
- پارێزگای دهۆك ١٥ تووشبوو
- پارێزگای ههڵهبجه ١٢ تووشبوو
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٧٤ هەزار و ٥٧٥ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٧٤ هەزار و ٧٣٨ لە هەولێر، ٥٧ هەزار و ٨٣٧ لە سلێمانی، ٤٠ هەزار و ٥١٥ لە دهۆک و ههزار و ٦٨٥ لە هەڵەبجە بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٣ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٦٣ له هەولێر، ٢٢ له گهرمیان، ١٦ له راپهڕین، ١٠ له دهۆك و ٢٢ له ههڵهبجه بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکراکراوە، کە لە کۆی ١٩ هەزار و ٥٢٦ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٧ ههزار و ٤٢٩ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، دوو ههزار و ٩٧ هاووڵاتیی لە ٢٤ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٣٩٥ له سلێمانی و ههزار و ٧٠٢ لە دهۆک.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٨٥١ تووشبوو کە دوو ههزار و ٨١٣ لە هەولێر، حهوت هەزار و ٣٣٧ لە سلێمانی، ٣٤١ له دهۆک و ٢٦٠ لە هەڵەبجەیە، لەنێویاندا ٤١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە کە ٧٤ له هەولێر، ٣٣١ له سلێمانی و حهوت لە هەڵەبجە بووە، و پێنج هەزار و ٩٣٨ نەخۆش چاکبووەتەوە کە ههزار و ٩٧٠ لە هەولێر، سێ ههزار و ٤٦٣ لە سلێمانی، ٢٦٦ لە دهۆک و ٢٣٩ هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٥٠١ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٧٦٩ لە هەولێر، سێ هەزار و ٥٤٣ لە سلێمانی، ٧٥ لە دهۆک و ١١٤ لە هەڵەبجەن.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.