Haydar Karaalp
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
بەغدا - AA
سەرۆكوەزيرانى عێراق، مستەفا كازمى كە لە مانگى ئاياردا دەستبەكاربوو، يەكەم گەشتى بۆ دەرەوەى عێراق بۆ سعووديە ئەنجامدەدات.
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، گوتى: "سەرۆكوەزيران كازمى، لە ميانى سەردانەكەى بۆ سعووديە، هەڵسەنگاندن بۆ پەيوەندييەكان لە بوارەكانى ئابووریى، تەندروستیى، كشتوكاڵ و وەبەرهێنان دەكات".
گوتيشى: "سهردانهكه دەبێتە هەنگاوێك بۆ پەرەپێدانى وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات و بنياتنانى ئاسايش و ئارامى لە ناوچەكەدا".
ئەحمەد سەحاف ئاماژەى بەوەشكرد كە له میانی سهردانهكهیدا، سەرۆكوەزيران قەيرانى دارايى عێراق بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە باسدەكات و ئاشكراشيكرد هەڵسەنگاندن بۆ زيادكردنى قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە نێوان سعوودیه و عێراق دهكرێت و دەرفەت دەڕەخسێنرێت بۆ كۆمپانيا سعووديیەكان بۆ ئەوەى وەبەرهێنان لە عێراق بكەن.
سەحاف ئاشكراشیكرد وێستگەى دووەمى سهردانی كازمى لە دواى سعووديە ئێران دەبێت و هيچ زانيارييەكى دەربارەى كاتى ئەو سەردانە نهدركاند.
شاندێكى باڵا بە سەرۆكايەتى جێگرى سەرۆكوەزيران و وەزيرى دارايى عێراق، عەلى عەلاوی بهر له كازمى بەرهو سعووديە بەڕێكەوتن.