Zana Natık Kerem
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
ریاز ــ AA
وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان رایگەیاند کە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بەهۆی تێكچوونی رەوشی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، لەبەر ئەوە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بۆ ریاز دواخراوە.
دوێنێ دووشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردبوویەوە كە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بە یاوەری وەزیرانی نەوت، كارەبا، پلاندانان و دارایی سەردانی ریاز دەكات و لە میانیدا لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان كۆدەبێتەوە.
پێشتر دیوانی شاهانەی سعوودیە لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردبوویەوە كە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، دوای تێكچوونی رەوشی تەندروستیی، گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ لە شاری ریاز.
هاوكات لە رایگەیەندراوێكدا وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان گوتی: "سعوودیە گرنگییەكی زۆر بە یەكەم سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەدات، بۆیە سعوودیە و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ سەركەوتنی سەردانەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی شا سەلمان نەخۆش كەوتووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ برایانمان لە عێراق سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ ریاز دواخراوە تا ئەو كاتەی رەوشی تەندروستیی شا سەلمان باش دەبێتەوە و لە نەخۆشخانە دەردەچێت".
وابڕیاربوو مستەفا كازمی دوای سەردانەكەی بۆ سعوودیە سەردانی ئێران و ئەمریكا-یش بكات.