Hawkar Yaseen
13 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ٦٥ تووشبوو، ٥٢ لە هەولێر، ٣٩ لە سلێمانی، حەوت لە گەرمیان و لە پارێزگای هەڵەبجەیش چوار تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٨ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٠٥ کەس، ١٧ لە دهۆک، ١٥ لە سلێمانی، ١٢ لە گەرمیان و نۆ کەسیش لە هەڵەبجە چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، چوار کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر و دوو کەس لە دهۆک.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٨٦٧ هەزار و ٩١٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ١٠٠ هەزار و ٢٩٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٤ هەزار و ٥٨٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٢ هەزار و ٤١٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تاو ئێستاش سێ هەزار و ٢٩١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.