Muhammed Ali Kamal
13 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی- AA
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنهوهیهكی لەبارەی بڵابوونەوەی هەواڵێك سەبارەت بە درووستكردنی هێزێكی چەكداری كورد لە پارێزگای كەركووك كە سەربە حەشدی شەعبی بێت بڵاوكردهوه و ئاشكرایكرد بهدواداچوونیان بۆ بابهتهكه كردووه و حەشدی شەعبی پێی راگهیاندوون، هیچ هێزێكی سەر بهوان بۆ كوردستانییان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان درووست ناكرێت.
له روونكردنهوهی وهزارهتهكهدا ئاماژه بهوهكراوه كه دوای بڵاوبوونهوهی ههواڵهكه، پەیوەندییان بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی-یهوه كردووە بهمهبهستی بە دواداچوونی بابەتەكە و تێیدا هاتووه:
"لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتیكردهوه، هیچ هێزێكی سەربە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانییان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان درووست ناكرێت".
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راشیگهیاندووه: "ئەوان ئاگاداری درووستبوونی هیچ هێزێكی لەوشێوەیە نیین لە پارێزگای كەركووك و لەلایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەن و ئەگەر هیچ هەنگاوێكێش هاوێژرابێت بۆ درووستكردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆكایەتی دەستەكەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی".