Ali Makram Ghareeb
13 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
كەركووك - AA
ماوەى پێنج رۆژە نەتوانراوە ئاگرى بيرە نه‌وته‌كانی كێڵگەى خەبازە لە كەركووك كە له ئه‌نجامی په‌لامارێكی تیرۆریستیی چەكدارانى داعش گڕیان گرتبوو، بكوژێنرێنهوه.
بەرپرسى راگەياندنى بەڕێوەبەرايەتى بەرگريى شارستانى كەركووك، قەيس عەبدولرەزاق، لە لێدوانێكدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژەى بەوەكرد، ماوەى پێنج رۆژە سه‌رگه‌رمی كوژاندنەوەى ئاگرى ئەو بيرە نهوتانهن كە چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستيى داعش ته‌قاندوویاننه‌ته‌وه.
قەيس عەبدولرەزاق تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه، بەرەوپێشچوونى گرنگيان لە ئه‌نجامی ئەو هەوڵانهیان كە چەند رۆژە بەردەوامە بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه، به‌ده‌ستهێناوه بەڵام نه‌یانتوانیوه به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ئاگره‌كاندا سه‌ركه‌ون و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، بەهۆى ئەو فشارە گەورەيەى گاز كە لە قووڵایی بيرەكانەوە بەرەو سەرەوە دەردەپەڕێت، تۆپەڵە ئاگرى گەورە دروستدەكات.
باسی له‌وه‌شكرد هه‌موو تواناى هونه‌ریی خۆیان بۆ كوژاندنەوەى ئاگرەكە به‌كارهێناوه و هاوكارى پێويستيشيان لە كەرەستە و پێداويستیی له كۆمپانياى نەوتى باكوورەوە پێگەيشتووە.
رێكخراوى تيرۆريستيى داعش، رۆژى ٩ى كانوونى يەكەم پەلامارێكى تيرۆريستى بۆ سەر هەردوو بير‌ى ژمارە ٣٣ و ٤٤ى كێڵگەى خەبازە لە كەركووك ئەنجامدابوو.