Ali Mukarrem Garip
29 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
کەرکووک - AA
بەمەبەستی رێگریکردن لە هێرشی تیرۆریستی، هێزی زیادە رەوانەی شارۆچکەی تەوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک دەکرێت.
ئەندامی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق مەهدی تەقی لەلێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە هێزی پاڵپشتی رەوانەی شارۆچکەی تەوق دەکەن.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئامانج لە ڕەوانە کردنی هێزی پاڵپشتی بۆ شارۆچکەکە، رێگریکردنە لە هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر شارۆچکەکە و رایگەیاند کە پرسەکەیان گەیاندۆتە وەزارەتی بەرگری و لە ماوەیەکی نزیکدا رەوانەکردنی هێزەکان دەستپێدەکات.
تەقی ئاماژە بەوە دەکات کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەهێرشەکانیان سەقامگیری شارۆچکەکە دەکەنە ئامانج و دووپاتی کردەوە کە دەبێت هێزەکانی پۆلیسی عێراقی بەرپرسیارێتییەکانیان بە باشتر جیبەجێ بکەن.
رۆژی رابردووش سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ئەرشەد ساڵحی بانگەوازی کردبوو کەبەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکانی دەکرێتە سەر کەرکووک، یەکەی بەرگری کە لە تورکمانەکان پێکهاتووە دەبێت بەهێز بکرێت.