عێراق

هه‌زار و ٧١١ خێزانی شنگال دووباره‌ ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی پارێزگای دهۆك بوونەتەوە

- بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دھۆک، پیر دەیان جەعفەر: "ھەزار و ٧١١ خێزانی شنگال، دووبارە ئاوارەی کەمپەکانی پارێزگای دھۆک بوونەتەوە".

Rawan Subhi Obaidullah  | 11.05.2022 - نوێکردنەوە : 12.05.2022
هه‌زار و ٧١١ خێزانی شنگال دووباره‌ ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی پارێزگای دهۆك بوونەتەوە

Dahuk

دھۆک-AA

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دھۆک، پیر دەیان جەعفەر رایگەیاند کە ھەزار و ٧١١ خێزانی شنگال، دووبارە ئاوارەی کەمپەکانی پارێزگای دھۆک بوونەتەوە.

پیر دەیان جەعفەر لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی: "دوای رووداوەکانی مانگی نیسانی رابردوو و سەرەتایی مانگی ئایار کە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان ھێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی یەبەشە بەرپابوو، ھەزار و ٧١١ خێزان لەو قەزایە دووبارە ئاوارەی کەمپەکانی پارێزگای دھۆک بوونەتەوە".

گوتیشی: "دۆخی شنگال ھێوربووەتەوە، دیداری کەسایەتی ئێزدیەکانیش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کاریگەری و گرنگی خۆی ھەبووە بۆ باشتربوونی دۆخی شنگال و ئێمەش ئاواتەخوازین کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان بھێنرێت بۆ ئەوەی ئاوارەکان دووبارە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".

رۆژی یەکشەممە، شاندێکی کەسایەتییەکانی شنگال و دەورووبەری کە لە ٢١ کەس پێکھاتبوون بۆ باسکردنی دۆخی ناوچەکەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە بەغدا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیادا ھاتبوو "کازمی جەختی لەوە کردەوە، پێویستە ژیانی رۆژانە لە شنگال ئاسایی بکرێتەوە، رێگە بە تێکدەران نەدرێت ئاسایشی ناوچەکە تێک بدەن، ھەروەھا پێویستە رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت و ئامانجی ئەم رێککەوتننامەیە جەخت لە بوونی دەوڵەتی عێراقە لەم ناوچەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın