هه‌رێمی كوردستان .. حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ٤٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، ٦١٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢٣ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی تووشبووان تۆماركراون.
As Sulaymaniyah
سلێمانی- AA
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، ٦١٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢٣ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی تووشبووان تۆماركراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوی ژماره ٢٠٦یدا، دوایین ئاماره‌كانی ٢٤ كاتژمێری رابردووی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی نێو راگه‌یه‌نراوه‌كه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ١٤٦ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراون، كه ٨٩٢ له هه‌ولێر، ٦٧٤ له سلێمانی، ١٧٧ له گه‌رمیان و دوو هه‌زار و ٤٠٣ پشكنین له دهۆك بوون.
ده‌ره‌نجام ٦١٢ تووشبوونی نوێ تۆماركراون، كه ٧٢یان له هه‌ولێر، ٩٤ له سلێمانی، ٢٨ له گه‌رمیان و ٤١٨ تووشبووش له دهۆك بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكردووه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٣٤ كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ٢٢٠یان له هه‌ولێر، ١٥ له سلێمانی، ٢٩ له گه‌رمیان، ٢٥٠ له دهۆك و ٢٠ چاكبووش له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، له ٢٤ كاتژمێردا، ٢٣ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆماركراون كه شه‌شیان له هه‌ولێر، هه‌شتیان له سلێمانی، دوویان له راپه‌ڕین، پێنجیان له دهۆك و دوو حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش له هه‌ڵه‌بجه بوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ٢١ هه‌زار و ٨٧١ هاووڵاتیی تا ئێستا كه‌ره‌نتین كراون و كۆی گشتییان كه‌ره‌نتینیان جێهێشتووه.
دوای تۆماركردنی ئه‌و ئامارانه‌ی سه‌ره‌وه، تا ئێستا ٤١٤ هه‌زار و ٥٧ پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراون، كه ١٥٣ هه‌زار و ٨٠٥یان له هه‌ولێر، ١٠٤ هه‌زار و ٩٣٨یان له سلێمانی، ١٥١ هه‌زار و ٥٥٠یان له دهۆك و سێ هه‌زار و ٧٦٤یان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌روه‌ها تا ئێستا ٤٠ هه‌زار و ٥٥٨ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون، كه ١٥ هه‌زار و ٣٨٠یان له هه‌ولێر، ١٤ هه‌زار و ٥٦٠یان له سلێمانی، نۆ هه‌زار و ٢٥٧یان له دهۆك و هه‌زار و ٣٦١یان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌و ژماره‌یه له تووشبووان، ٢٥ هه‌زار و ٧٩٧یان چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، كه ١١ هه‌زار و ٨٢٨یان له هه‌ولێر، نۆ هه‌زار و ٣١٥یان له سلێمانی، سێ هه‌زار و ٣٨١یان له دهۆك و هه‌زار و ٢٧٣یان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌روه‌ها ١٣ هه‌زار و ٢٦٦ تووشبووش له ژێر چاره‌سه‌ردان كه سێ هه‌زار و ٢٩یان له هه‌ولێر، چوار هه‌زار و ٤٦٤یان له سلێمانی، پێنج هه‌زار و ٧٠٩یان له دهۆك و ٦٤یان له هه‌ڵه‌بجه‌ن.
له كۆی گشتیی تووشبووانیش هه‌زار و ٤٩٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ٥٢٣یان له هه‌ولێر، ٧٧٩یان له سلێمانی، ١٦٧یان له دهۆك و ٢٦ گیان له‌ده‌ستدانیش له هه‌ڵه‌بجه بووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن