عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. گیانلەدەستدانی ٨٣ كەسی دیكە بە كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٩٠٧ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ٨٣ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە".

Zana Natık Kerem  | 19.09.2020 - نوێکردنەوە : 20.09.2020
عێراق.. گیانلەدەستدانی ٨٣ كەسی دیكە بە كۆرۆنا تۆماركرا

Baghdad

بەغدا ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٩٠٧ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و ٨٣ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.

لە راگەیەنراوەكە ئاماژە بەوەدراوە، لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٣ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٩٠٧ كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، چوار هەزار و ٢٣٤ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٣١٥ هەزار و ٥٩٧ كەس و لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٤٩١ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٩ هەزار و ٥٣٩ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın