هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٦١ ساڵ له كه‌ركووك ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ته كتێبخانه
كتێبخانه‌كه‌ی كه زیاتر له ١٥ هه‌زار كتێب، ٢٥ هه‌زار گۆڤار و زیاتر له ١٠٠ هه‌زار رۆژنامه له‌خۆ ده‌گرێت.
Kerkuk
كه‌ركووك – AA
تارق كارێزی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٦١ ساڵه و له شاری كه‌ركووك ده‌ژی، نهۆمی ژێرزه‌وی ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ته كتێبخانه. كتێبخانه‌كه‌ی كه زیاتر له ١٥ هه‌زار كتێب، ٢٥ هه‌زار گۆڤار و زیاتر له ١٠٠ هه‌زار رۆژنامه له‌خۆ ده‌گرێت به رووی خوێندكارانی زانكۆ، لێكۆڵه‌ر و كتێبدۆستان واڵا كردووه.
تارق كارێزی كه فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ته و له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا له شاری كه‌ركووك ده‌ژی، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه نزیكه‌ی ٢٠ ساڵه له بواره جیاوازه‌كان كتێب كۆ ده‌كاته‌وه و به كردنه كتێبخانه‌ی نهۆمی ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌یشی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ هاووڵاتییان ره‌خساندووه سوود له كتێبه‌كان ببینن.
كارێزی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له قۆناغی سه‌ره‌تایییه‌وه خووی به خوێندنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی كتێبه‌وه گرتووه، گوتی: "به درێژاییی ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رێتیم، به‌شێكی گرنگی مووچه‌كه‌م بۆ كتێب كڕین ته‌رخان كردووه. تاكوو ئێستا زیاتر له ١٥ هه‌زار كتێبم هه‌یه و هه‌موویان له خزمه‌ت خوێنه‌ردان".
كارێزی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه جه‌نگ، شه‌ڕ و پێكدادان و قه‌یرانه سیاسییه‌كان له عێراق زۆرترین كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته سه‌ر خوێنه‌ران و له‌گه‌ڵ هاتنی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش خه‌ڵكانێكی زۆر له كتێب دوور كه‌وتنه‌وه و گوتی: "به‌تایبه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌م لێره گه‌نجان كات به خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌سه‌ر به‌رن و خوو به خوێندنه‌وه‌وه بگرن. ئێره شوێنێكی ئارامه و دووره له ژاوه‌ژاو، قوتابییانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییش دێن لێره ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
كارێزی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی روو له كتێبخانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ته‌نها سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی كتێب، رۆژنامه و گۆڤار بن، هێڵی ئینته‌رنێت له كتێبخانه‌كه‌دا نییه و گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێره بووه‌ته شوێنێكی ئارامی به‌یه‌كگه‌یشتنی مێرمنداڵ و گه‌نجان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌ك پشتیوانی ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیان كتێبیش به كتێبخانه ده‌به‌خشن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كتێبخانه‌كه‌یان كردووه له سه‌رووی مه‌زه‌نده‌كانییانه‌وه‌یه و به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی ته‌نها بۆ ٢٠٢١ له‌به‌رده‌ستن زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س سه‌ردانی كتێبخانه‌كه‌یان كردووه.
فه‌یسه‌ڵ ئه‌مین كه دوو كوڕی له زانكۆ ده‌خوێنێت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كتێبخانه‌كه‌ی تارق كارێزی ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌ی زانیارییه له ناوچه‌كه‌یان و گوتی: "به نزیكه‌یی هه‌موو رۆژێك دێم بۆ كتێبخانه‌كه. كتێبخانه بووه‌ته خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی خوێنه‌ران و زۆر دڵخۆشین به‌وه".
ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه جگه له كتێبی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی و كوردی هه‌روه‌ها چه‌ندین كتێبی دیكه‌یش له كتێبخانه‌كه‌دا هه‌ن كه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت سوودیان لێ وه‌ربگرێت هه‌ر له قۆناغی بنه‌ڕه‌تییه‌وه بگره تاكوو ده‌گاته زانكۆ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن