Haydar Karaalp
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2022
به‌غدا – AA
له ئاكامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ١١ سه‌ربازی عێراقی له ناحیه‌ی عوزێم له پارێزگای دیاله کوژران.
فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله راگه‌یاند داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناحیه‌ی عوزێم و له ئاكامی هێرشهكهیشدا ١١ سه‌ربازی عێراقی کوژراون.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه دوای هێرشه‌كه‌ی داعش، شاندێكی ئاستبه‌رزی سه‌ربازی چووه‌ته ناوچه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و رێکاری ئەمنی گیراوەتە بەر.