Bekir Aydoğan
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر، بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ئێزدییەکان، شێخ شامۆ، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.
پەیامەکە لە هەژماری تایبەتی کۆنسوڵخانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، مەسروور بارزانی بۆ کاروباری ئێزدییەکان و سەرۆکی بنکەی رۆشنبیریی لالش، شێخ شامۆ-مان بیست. بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە سەرجەم ئێزدییەکان دەکەین".
رۆژی سێشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، راوێژكاری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزدییەکان و سهرۆكی بنكهی رۆشنبیریی لالش، شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ بههۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، و لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرە كۆچی دوایی كرد.