Sarmand Hameed
22 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (UNAMI) رایگەیاند، هێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر سوپای عێراق لە دیالە ئاگادارکردنەوەی ئازاربەخشە کەوا رێکخراوەکە هێشتا هەڕەشەیە.
یونامی لەبارەی هێرشەکەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "هێرشە تیرۆریستیەکەی دیالە کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و بریندارکردنی سەربازە عێراقییەکان، ئاگادارکردنەوەی ئازاربەخشە کەوا رێکخراوی داعش هێشتا هەڕەشەیە".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە
"وریایی و یەکڕیزیی شکست بەم هەوڵە ترسنۆکانە دەهێنێت کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیرییە".
ئەمڕۆ هەینی، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سهر هێزەکانی سوپای عێراق لە ناحیهی عوزێم سەربە پارێزگای دیالە و له ئاكامدا ئەفسەرێک و ١٠ سەرباز کوژران.