Heman Hussein Yaseen
05 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
هه‌ولێر-AA
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌یاننامه‌ی ژماره ١٣ی ساڵی ٢٠٢١دا و له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
به‌یاننامه‌ی ژماره ١٣ له چوار خاڵ پێكهاتووه و، له‌سه‌ره‌تاشدا بڕیاردراوه به راگرتنی هاتووچۆ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه ته‌نها رێگه‌ی هاتوچۆ به ئاژانس، رێكخراوه‌كانی UN، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوپه‌یمانان، دیپلۆماتكاران و شانده فه‌رمییه‌كان ده‌درێت به مه‌رجێك له‌كاتی هاتنیان پێویسته له بازگه‌كان پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه كه رێگا به‌و هاووڵاتییانه‌ش ده‌درێت كه نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان یان كه‌سانی نه‌خۆش كه پێویستییان به چاره‌سه‌ر هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یان بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران به مه‌رجێك له‌كاتی هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، پشكنینی كۆرۆنا له بازگه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه كاری بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت به له‌به‌رچاوگرتنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی.