Zana Natık Kerem
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
ژمارەیەکی زۆر لە وانەبێژانی خۆبەش لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد بخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە وانەبێژانی خۆبەش لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی زیقار، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوایانکردووە بخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە وانەبێژانی خۆبەش لە میانی خۆپیشاندانەکەدا رایانگەیاندووە کە لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
دوێنێ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەڵێنی دابوو کە چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ کێشەی وانەبێژانی خۆبەش بدۆزێتەوە.