Zana Natık Kerem
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە لە باکووری بەغدای پایتەخت، دەستی بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گرتووە.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە ھێزەکانی فەوجی شەشی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینان لە ناوچەی نەباعی باکووری بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەر سێ مووشەکی جۆری کۆرنێت و شەش گولـلەی ئار بی جی، حەوت قەوانی ھاون لەگەڵ بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.