جيهان, عێراق

نێچیرڤان بارزانی: "ھێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم زیان بە تەواوی ئابووریی عێراق دەگەیەنن"

Zana Natık Kerem  | 30.07.2025 - نوێکردنەوە : 31.07.2025
نێچیرڤان بارزانی: "ھێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم زیان بە تەواوی ئابووریی عێراق دەگەیەنن"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئەو ھێرشە دڕۆنییانەی کە کراونەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان لە ژمارەیەک ناوچەی ھەرێمی کوردستان، زیان بە تەواوی ئابووریی عێراق دەگەیەنن.

سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە ڕاوێژکاری باڵای بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا، ئەدمیراڵ ئێدوارد ئالگرین و شاندی یاوەری.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی ئەمنیی عێراق، ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا تاوتوێکراون، ھەروەھا تیشک خراوەتە سەر مەترسییە ئەمنییەکان و ھەڕەشەکانی داعش لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردووەتەوە کە داعش ھێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە و ھەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و سووریا دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە نێچیرڤان بارزانی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی لە ھەرێمی کوردستان، بە ھەڕەشە و زیان بۆ تەواوی ئابووریی عێراق لە قەڵەم داوە و داکۆکی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێگری لەو ھێرشانە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەبەرامبەردا ڕاوێژکاری باڵای بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا، ئەدمیراڵ ئێدوارد ئالگرین وێڕای نیشاندانی پابەندیی بەریتانیا بە برەودان بە پەیوەندییەکان و ھاریکاریی ھاوبەش لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دووپاتی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخ و گرنگییەکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە دەڕوانێت، ھەروەھا ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکی بەریتانیای بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە نیشان داوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی سیستەمی فیدراڵیی لە عێراق، پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دۆخی سووریا و مافەکانی کورد و پێکھاتەکان لەو وڵاتە، لەگەڵ دوایین پێشھاتەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın