عێراق

نێچیرڤان بارزانی: "من و گەلی کوردستان تامەزرۆی پێشوازیکردنی قەداسەتین لە هەولێر"

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست سەردانەکەی رابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتە هۆی هێنانەئارای داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان.

Sarmand Hameed  | 05.03.2021 - نوێکردنەوە : 05.03.2021
نێچیرڤان بارزانی: "من و گەلی کوردستان تامەزرۆی پێشوازیکردنی قەداسەتین لە هەولێر"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست سەردانەکەی رابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتە هۆی هێنانەئارای داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس، نووسیویەتی "هیوادارم سەردانە مێژووییەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هاوسەنگیی لەنێو ئایین و پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکە بەهێز بکات و ببێتە هۆی هێنانەئارای داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت "من و گەلی کوردستان تامەزرۆی پێشوازیکردنی قەداسەتین لە هەولێر".

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمڕۆ هەینی، رابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرەنسیس بە سەردانێکی سێ رۆژە دەگاتە عێراق و لە میانی سەردانەکەیدا چەند پارێزگایەکی ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان بەسەردەکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın