Zana Natık Kerem
13 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2024
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی و کۆنسولی گشتیی نوێی تورکیا لە ھەولێر، ئەرمان تۆپچو دۆخی عێراق، ھەرێم و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە کۆنسولی گشتیی نوێی تورکیا لە ھەولێر، ئەرمان تۆپچو.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ھەرێم وێڕای بەخێرھاتن و پیرۆزبایی لە ئەرمان تۆپچو بۆ دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی لە ھەولێر، ھەروەھا ھەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، دووپات کردووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لای خۆیەوە ئەرمان تۆپچو لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵی خۆی بۆ دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی تورکیا لە ھەولێر نیشانداوە و دووپاتی کردووەتەوە کە تورکیا بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەڕوانێت، ھەروەھا ھیوای خواستووە لە میانی ئەرکەکەیدا بتوانێت زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانی ھەردوولا بدات.
باسی لەوەشکردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دۆخی عێراق، ھەرێم و ناوچەکە.