Zana Natık Kerem
13 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2024
ھەولێر ــ AA
سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەلی باقری لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان کۆبوویەوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فایەق زێدان پیشوازی کردووە لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەلی باقری و شاندی یاوەری.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی باقری سوپاسی فایەق زێدان کردووە کە بە نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەشداری کردووە لە پرسەی سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و چەند بەرپرسێکی ئێران.
ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕابردوو سەرۆکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و چەند بەرپرسێکی ئێران بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھێڵکۆپتەرەکەیان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، گیانیان لەدەستدا.