Heman Hussein Yaseen
04 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2022
ههولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، پیشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا مارینا سێرێنی و شاندێکی یاوەری کرد.
بهپێی ههواڵێكی ماڵپهڕی سهۆكایهتی ههرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عیراق و ھەرێمی کوردستان، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی عیراق، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا، دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی تیرۆر و جموجۆڵەکانی داعش تاوتوێکران.
ئهوهشخراوهتهڕوو كه، نێچیرڤان بارزانی وێڕای نیشاندانی خواستی ھەرێمی کوردستان بە برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا و فراوانکردنی بوارەکانی ھاریکاریی نێوانیان، سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی مرۆیی و سەربازیی ئیتاڵیا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە شەری دژی تیرۆردا دووپاتکردەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه كه، ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر گرنگیی ھەبوونی سەقامگیریی ئەمنی، سیاسی و ئابووری لە عێراق و پێویستی گفتوگۆ و گەیشتنی لایەنە عێراقییەکان بە لێکگەیشتنێک کە پڕۆسەی سیاسیی وڵات لە بنەبست و چەقبەستوویی رزگار بکات و حکوومەتێکی بھێنێتە ئاراوە کۆکەرەوە و وڵامدەرەوەی خواستەکانی گەل و پێھکاتەکانی عێراق بێت.
له بهشێكی دیكهی ههواڵهكهدا تیشكى خراوهتهسهر ئهوهی كه، سێرێنی بانگھێشتی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیای بۆ نێچیرڤان بارزانی دووپاتکردەوە تا سەردانی رۆما بکات و جەختی لەوە کردەوە کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ریزی پێشەوەی بایەخ و پڕۆگرامی گەشەپێدان و ھاریکاریی ئیتاڵیادان و وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەڕوانێت.
لە كۆتاییدا دووپاتكراوهتهوه كه ئامادەیی و چالاکییەکانی ئیتاڵیا لە بواری کولتووری و شوێنەوارناسییدا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، دۆخی سووریا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش خرانە بەر باس.