Sarmand Hameed
16 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2023
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە دیداری لەگەڵ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی دەربڕی لە میانی سەردانی فەرمیدا بۆ بەغدا.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نووسیوویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە دیداری میری قەتەر بهڕێز شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی لە میانی سەردانی فەرمیدا بۆ بەغدا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەی لەگەڵ میری نووسیوویەتی: "لە دیدارێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ بە یاوەریی بهڕێزان سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبووسی و شێخ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانيی سهروهرى، بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی عیراق و قەتەر، پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکه تاوتوێ کران".
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی لێکرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، ئێوارەخوانێکی رێزلێنانی بۆ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئاڵ سانی رێکخستبوو.
هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەریی، خەمیس خەنجەر و هەردوو شاندی قەتەر وعێراق ئامادەی ئێوارەخوانەکە بوون.
دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئاڵ سانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغدا هێنا و گەڕایەوە دۆحە.