Yakoota Al Ahmad,Safiye Karabacak
16 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2023
بەغدا - AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی رایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە لە ساڵانی داهاتوودا بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق بکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی قەتەر (QNA)، میری قەتەر، ئال سانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە، زنجیرە رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی وزە و کارەبا، پەرەپێدانی هۆتێل و بینای مۆدێرنی نیشتەجێبوون و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکانی عێراق واژوو کران. هەروەها یاداشتنامەیەکەی لێکتێگەیشتن و ژمارەیەک رێککەوتن و بەیاننامەی هاوبەش واژوو کران.
بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتەکەی بەنیازە لە ساڵانی داهاتوودا بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجام بدات، ئال سانی گوتی: "لە کۆبوونەوەکاندا بابەتەکانی پاڵپشتیکردنی پەرەپێدانی پڕۆژەی سیستەمی کارەبای کەنداو و دامەزراندنی تۆڕێک لە باشووری عێراق بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کارەبای عێراق، هەروەها دەستپێشخەرییە ناوچەییەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان تاوتوێ کران".