Heman Hussein Yaseen
07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا سەرکۆنەی تیرۆرکردنی لێکۆڵەر و پسپۆڕی ئەمنیی عێراقی، ھیشام ھاشمی کرد کە ئێوارەی دوێنێ لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تیرۆرکرا.
لە تویتەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دا ھاتووە "بەتوندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی لێکۆڵەر و پسپۆڕی ئەمنیی عێراقی، ھیشام ئەلھاشمی دەکەم کە دوێنێ لە ھێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا لە بەغدا تیرۆر کرا".
نێچیرڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزانەکەی کردووە و ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت تیرۆریستان بدۆزنەوە و بیاندەنە دادگا.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی لە بەردەم ماڵەکەی لە ناوچەی زەیونە لە شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە، تیرۆرکرا.