Zana Natık Kerem
07 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2023
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی شارەزا و شرۆڤەکاری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی لەلایەن دادگای تاوانەکانی رەسافەوە دەرکراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی رەسافە، سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەحمەد حەمداوی عوەیید بە تاوانی کوشتنی ھیشام ھاشمی دەرکردووە.
راشیگەیاندووە کە سزاکە، پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢وە تا ئێستا، ١٠ جار دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژەکەی ھیشام ھاشمی لەلایەن دادگای تاوانەکانی رەسافەوە دواخراوبوو.
لە شەشی تەمووزی ٢٠٢٠دا، شارەزا و شرۆڤەکاری ئەمنیی عێراقی، ھیشام ھاشمی لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی زەیونە رۆژھەڵاتی بەغدا تیرۆرکرا.
لە ناوەڕاستی تەمووزی ٢٠٢٠دا، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، مستەفا کازمی دەستگیرکردنی بکوژی ھیشام ھاشمی راگەیاند.
تۆمەتبارەکە کە پێشتر لە تەلەڤیزیۆنی فەرمییدا دەرکەوتبوو، ئەفسەر بوو لە وەزارەتی ناوخۆ بەپلەی ملازمی یەک و بە چەکی دەوڵەت تاوانەکەی ئەنجامداوە.
ھاوکات کوشتنی ھیشام ھاشمی لە شەشی تەمووزی ٢٠٢٢دا، لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتییدا کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەتوندی سەرکۆنە کرا.