عێراق

سلێمانی.. سووتانی ٤٠٠ درەخت و نەمانی سنەوبەر لە ئاگرەکەی چیای ئەزمەر

٤٠٠ درەخت و نەمانی سنەوبەر کە تەمەنیان لە دوو ساڵ بۆ ٢٥ ساڵە لە ئاگرەکەی چیای ئەزمەر لە شاری سلێمانی سووتاون.

Rewa Mahmood Hasan  | 07.07.2020 - نوێکردنەوە : 09.07.2020
سلێمانی.. سووتانی ٤٠٠ درەخت و نەمانی سنەوبەر لە ئاگرەکەی چیای ئەزمەر

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

دوێنێ دووشەممە لە شاخێکی چیای ئەزمەر ئاگرکەوتەوە و لەئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی سەرقاڵی ئاودانی نەمام و درەختەکانن کە زیانی کەمیان بەرکەوتووە بەهۆی ئاگرەکەوە.

بەپێی زانیارییەکان ٢٠٠ دۆنم لە چیای ئەزمەر ئاگری گرتووە، بەڵام زۆربەی بەردەڵان بووەو تەنها ٦٠ دۆنم لە پوش و پاوان و نەمام و درەختەکان زیانی بەرکەوتووە.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی گوتی: ''تەنها رووبەڕی ٦٠ دۆنم لە کۆی ٢٠٠ دۆنمەکە دارستان و نەمامی لێ بووە، لەوانە ٤٠٠ داری چەقالە و چوالەیە و سروشتی ئەو جۆرە درەختانە وەهایە کە دەتوانێت ساڵێکی تر هەڵباتەوە، هاوکات ٢٠٠ نەمامی دوو ساڵەی سنەوبەر لەو بەشەدابوون کە گڕیان گرتووە، ئەمانە سووتاون، هاوکات ٢٠٠ درەختی گەورەی سنەوبەر کە تەمەنیان ٢٠-٢٥ ساڵ دەبێت سووتاون و هەندێکیان ئومێد هەیە کە رزگاریان بێت لە وشک بوون".

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەمرۆ تیمەکانیان هاوشانی تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی ئاودانی درەخت و نەمامەکان بوون بۆ ئەوەی بتوانن ئەو درەختانەی کە بواریان هەیە رزگار بکرێن تاکو ساڵێکی تر سەرهەڵبدەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın