Bayram Altuğ
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2019
جنێڤ - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له عێراق له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئیستا درێژه‌یان هه‌یه، 424 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی نۆ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (OHCHR)، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، راپۆرته‌كانی له‌نێوان به‌رواره‌كانی پێنجی تشرینی دووه‌م-هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه كه پشتبه‌ستن به‌و گفتوگۆیانه ئاماده‌كراوه كه له‌گه‌ڵ 183 كه‌س ئه‌نجامدراوه، له‌نێوان ئه‌و به‌روارانه‌دا، 170 كه‌س كوژراون و دوو هه‌زار و 264 كه‌سیش برینداربوون.
له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیپێكردووه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا تێكڕا، 424 كه‌س كوژراون و هه‌شت هه‌زار و 758ی دیکەیش برینداربوون.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه به هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق تۆماری ئاماری فه‌رمی له‌باره‌ی كوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی نه‌داوه به یونامی، پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوان زۆر زیاتر بێت.
له كاتێكدا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له عێراقدا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلكراوه و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی هه‌یه، هاوكات ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ر، نایاسایی و نه‌گونجاو دژبه خۆپیشانده‌ران و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا.
له عێراق خۆپیشاندانه‌كان كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه دژبه حكوومه‌ت ده‌ستیانپێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه. له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا به تایبه‌ت له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور كاردانه‌وه نیشانده‌درێت دژبه هه‌ژموونی ئێران له عێراق.
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمەهدی له 29ی تشرینی دووه‌مدا ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرا.