عێراق

دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق: "خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێكی دەستوورییە"

- ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق: "خۆپیشاندانی ئاشتییانە، مافێكی دەستوورییە و دەبێت رێزی لێ بگێرێت".

Arif Yusuf, Zana Natık Kerem  | 12.12.2019 - نوێکردنەوە : 15.12.2019
دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق: "خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێكی دەستوورییە"

Baghdad

بەغدا ــ AA

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق رایگەیاند كە خۆپیشاندانی ئاشتییانە و را دەربڕین مافێكی دەستوورییە و پێویستە سەرجەم دەسەڵاتەكان رێزی لێ بگرن.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان پێشوازیكرد لە نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی عێراق، زیا سەعدی.

لەمبارەوە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە كە دادوەر فایق زێدان جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە پارێزەران دەنگ و پارێزەری راستەقینەی خۆپیشاندەرانن كە داوای مافە راوەكانیان دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان باسی لەوەیشكردووە كە تەنها پارێزەرانن کە بەرگری دەکەن لە خۆپیشاندەران و مافە راوەكانیان.

فایەق زێدان ئەوەشی گوتووە "خۆپیشاندانی ئاشتییانە و را دەربڕین مافێكی دەستوورییە و پێویستە سەرجەم دەسەڵاتەكان رێزی لێ بگرن".

ئەو خۆپیشاندانەی كە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە دژبە حكوومەت لە شاری بەغدا پایتەخت و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور ئەنجام دەدرێن درێژەیان هەیە، پشتبەستن بە ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا نزیكەی ٤٨٥ كەس كوژراون و ١٧ هەزار كەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın