عێراق

مەسرور بارزانی: "کاروانی ئاوەدانی دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت"

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند کە پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە شاری ھەولێر بەشێکە لە بەرنامەکانی حکوومەتی ھەرێم بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات.

Zana Natık Kerem  | 30.10.2025 - نوێکردنەوە : 31.10.2025
مەسرور بارزانی: "کاروانی ئاوەدانی دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند کاروانی ئاوەدانی دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت و ئاماژەی بەوەشدا کە پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە شاری ھەولێر بەشێکە لە بەرنامەکانی حکوومەتی ھەرێم بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات.

مەسرور بارزانی لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپیکردنی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە شاری ھەولێر و چاندنی یەکەم نەمامی پڕۆژەکە، ئاماژەی بە گرنگیی پرۆژەکە بۆ پاککردنەوەی ھەولێر کرد و ھۆشداریی ئەوەی دا کە بەھۆی گۆڕانی ئاووھەوا و بە بیابانبوونەوە، ئەگەری ھەیە خەڵکی ناچار بە کۆچکردن بن کە ئەم کۆچکردنەش تەننا لە ھەرێمی کوردستان ناوەستێت، بەڵکو خەڵکی بەرەو وڵاتانی ئەورووپاش کۆچ دەکەن، بۆیە داوای لەو وڵاتانە کرد کە یارمەتیی ھەرێمی کوردستان بدەن لە سەرخستنی پرۆژەکانی تاکو رێگە لە بیابانبوون بگیرێت و کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا کەم بکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند کە پرۆژەکە، بەشێکە لە بەرنامەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات، بەوەی کە کەرتی تایبەت سوود لە بەرھەمی ئەو دار زەیتوونانە دەبینن کە لە پرۆژەکەدا بەرھەم دێت.

گوتیشی: "سەرچاوەی داری زەیتوون لەم دەڤەرانەوە ھاتووە، گەڕاندنەوەی داری زەیتوون بۆ ئەم شوێنانە، ئەمە خۆی مانایەکی گەورەی ھەیە، ھەم بەرھەمێکی بەخێر و بەپیتە بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە، ، ھەم دەکرێ زۆر زۆر سوودی لێ وەربگرین لە بابەتی ئەم مەبەستەی کە ھەمانە بۆ دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر".

ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، سوپاسی کەرتی تایبەتی کرد لەوەی یارمەتیی حکوومەت دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە و گوتی: "ئەم پشتێنەی سەوزە، رەگەزی سەوزایەتی دەبێت و خاوەندارێتیشی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئەو کۆمپانیایانەی کەرتی تایبەت کە لەگەڵ حکوومەت بەشدارن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە، دەتوانن بەردەوام بن لە سوودوەرگرتن، بە تایبەتی لە بابەتە بازرگانییەکانی بەرھەمەکانی ئەو دارانەی کە لێرە بەکار دێن، داری بەرھەمدار دەبن، ئەمانە ھەمووی کارێکی ئێجگار گەورە دەبێت بۆ دروستکردنی ھەلی کار بۆ گەنجەکان".

گوتیشی: "ئێمە چاوەڕێ نین موعجیزە بخولقێت، دەبێت خۆمان موعجیزە دروست بکەین، خۆمان دەتوانین وڵاتەکەی خۆمان ئاوەدان بکەینەوە و کاروانی ئاوەدانی لە ھەرێمى کوردستان کە دەستی پێکردووە، بەردەوام دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın