Heman Hussein Yaseen
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
ههولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیھان، کاردینال لویس ساکۆ، و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی ھەواڵێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارکەدا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیھان، ستایشی ئەزموونی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، کە نموونەیەکی گەشی لێبوردەیی و پاراستنی مافی پێکھاتەکانە لە ناوچەکەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە کە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، جەختی لە گرنگیی برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق كردووهتهوه و داوای کردووه كه کریستیانەکانی دەرەوە بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و لە کوردستان خزمەت بکەن و دڵنیاییشیدا کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ گەڕانەوەیان دەکات و مافەکانیان دەپارێزێت.