Heman Hussein Yaseen Yaseen
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
هەولێر - AA
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوتکردەوە لە دیدارێکدا، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەربڕیووە و جەختی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ھەردوو گەلی کوردستان و ئوردن کردووەتەوە و ھیوای خواستووە زیاتر پەرەیان پێ بدرێت بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و بانکیدا، ھەروەھا پشتگیریی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن و حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌ڵوێسته گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كانی خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می له كاته سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئوردن له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا نیشان دا، هه‌روه‌ها هیوای خواست بزنسمان و خاوه‌نكارانی ئوردنی له هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته باشه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بقۆزنه‌وه.
تاوتوێکردنی دۆخی دوای شەڕی داعش و ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر لە ھەرێمی کوردستان و ئوردن و بنەبڕکردنی تیرۆر بە ھەماھەنگیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بووە.