Sarmand Hameed
13 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
هەولێر - AA
سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، پیرۆزبایی لە پارتریارک مار ئاواى سێیەم کرد بە بۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی وەک پاتریارکی نوێی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی پەیوەندییە تەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارک مار ئاوا خواستووە و پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە، پاتریارکی نوێی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئازادی ئایینی و پاراستنی مافهكانی ههموو پێكهاتهكانی كوردستان دەربڕیووە.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ دووشەممە، پاتریارکی نوێی کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشووریی لە رێورهسمێكدا كه له کڵێسای مار یۆحەننای مەعمەدان لە شارۆچکەی عەنکاوە بهڕێوه چوو، دەست بەکار بوو.